پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە ئەدەبەكانی ڕوونكردووەتەوە، لەوانەیش: نەهی كردووە لەوەی پیاو ئەندامی نێرینەی بەدەستی ڕاستی بگرێت لەكاتی میزكردندا، هەروەها نەهی كردووە لەوەی پیسی پێشەوە وپاشەوە لاببرێت بەدەستی ڕاست؛ چونكە دەستی ڕاست بۆ شتی ڕێزلێنراو دانراوە، ونەهی كردووە لەوەی مرۆڤ هەناسە بدات لەو پەرداخەی ئاوی تێدا دەخواتەوە.