ئەبی هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕێی دەکرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گۆزەڵەیەک ئاوی هەڵگرتبوو بۆ دەستنوێژگرتنی وپێدوایستیەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە هەندێک بەردی بۆ بهێنێت بۆئەوەى خۆی پێ پاک بکاتەوە، وئێسک وتەپاڵەی (پاشەڕۆی ئاژەڵی) بۆ نەهێنێت، ئەبوهورەیرەش هەندێک بەردی بۆی هێنا بە لێواری جلەکەی هەڵی دەگرت، ولە تەنیشتی دایای نا، پاشان ڕۆیشت هەتاوەکو تەواو بوو، ئەبو هورەیرە پرسیاری لێیکرد: هۆکاری چی بوو ئێسک وپاشەڕۆی بەکارنەهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوانە خواردنی جنۆکەکانن، وکۆمەڵێک لە جنۆکەکانى نوسەیبین* هاتن بۆ لای. وبە چاکە وەسفیانی کرد، وپرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە قوت وخواردنیان، ئەویش داواى لە خواى گەورە کرد ئەگەر بە لای هەر ئێسکێک یان پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ تێپەڕ ببن؛ خواردنی لەسەر بدۆزنەوە، وئەمە تایبەتکراوە لە -صحیح مسلم- دا: (لكم كل عظم ذكر اسم الله عليه يقع في أيديكم أوفر ما يكون لحما، وكل بعرة علف لدوابكم) واتە: (بۆ ئێوەیە هەموو ئێسکێک دەستتان بکەوێت کە ناوى خوداى لەسەر هێنرا بێت؛ گۆشتی لەسەر زیاتر دەبێت، وهەموو پاشەڕۆیەکی ئاژەڵ -تەپاڵەیەک- خواردنە بۆ ئاژەڵەکانتان). *(نوسەیبین: شوێنێکی بەناوبانگە لە نێوان عێراق وشام)