کاتێک خواى گەورە نیعمەتی فەتح ودەستکەوتی (غەنیمەى) بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی حونەیندا وپاش ئەوەى کۆتایی هێنا بە گەمارۆدانى (تائیف) وپاشان جارێکی تر گەڕایەوە بۆ گێڕانەوەى دەستکەوتەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کەسانێکی بەخشی کە تازە مسوڵمان بوون بۆئەوەى دڵیان زیاتر دامەزراو وجێگیر بێت لەسەر ئیسلام، بەڵام هەندێک لە ئەنساڕەکان پێیان ناخۆش بوو کە بەشی ئەوان نەدراوە بەڵام باشترینی نێو ئەنساڕەکان ڕازی بوون چونکە دەزانن ئەم کارەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەقە وحیکمەتێکی لە پاشەوەیە، وکاتێک قسەی هەندێک لەوانەى پێیان ناخۆش بوو گەیشتە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێکیان ووتیان: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستکەوتەکان بە ئەوان دەبەخشێت لەکاتێکدا خوێنی ئەوان دەچۆڕێت بەسەر شمشێرەکانمانەوە و واز لە ئێمە دەهێنێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بەوەى کۆ ببنەوە لە ژێر خێمەیەکدا، وفەرمووی: (ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا باسی ئەو قسانەى ئێوە چییە کە گەیشتووە بە من . . هەتاوەکو کۆتایی). بۆیە ڕەخنەى لێگرتن وئامۆژگاری کردن وباسی فەزڵ وپشتیوانى ئەوانى کرد سەبارەت بە سەرخستنی ئەو وئاینی ئیسلام کە ئەو پێی هاتووە و ئیسلام بووە هۆی ئەوەى کە نەفسیان ئاسوودە بێت وزانیان کە خودا پاداشتی زۆری بۆیان داناوە بەهۆی هاوەڵێتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپشتیوانى کردنی وهەروەها پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵیان دەگەڕێتەوە بەرەو مەدینە تەنانەت لە پاش فەتحی مەککە، ئەمە جگە لە پاداشتی نەبڕاوی ڕۆژی دوایی بەهۆی سەرخستنی ئاینی ئیسلام وئارامگرتن لەسەر ئەم ڕێبازە، وپێیانی ڕاگەیاند لە پاش ئەو دەبینن فەزڵی خەڵکی تر دەدرێت بەسەر ئەوان (مافیان دەخورێت)، بۆیە دەبێت ئارام بگرن هەتاوەکو دەگەن بە لای ئەو لەسەر حەوزی کەوسەر.