هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن یان چۆنیەتی بەکارهێنانى چەک وئامێرە جەنگیەکانى ئەم سەردەمە بێت کە فیشەک وشتی تر بەکاردەهێنن بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە پاشان وازی لێبهێنێت وپشتگوێی بخات، ئەوا تووشی تاوان بووە ودوور کەوتووەتەوە لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم هەڕەشەیە مانای ئەوەیە کە ئەم پشتگوێ خستنە تاوانێکی گەورەیە، بەشی کۆتایی فەرموودەکە گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: لە ئێمە نییە، یان فەرموویەتی (سەرپێچی کردووە -ناگوێڕایەڵ بووە-).