لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هەبوو بارگەچی* پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو بە ناوى کەرکەرە، ومرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەو لە دۆزەخە»، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی (عابایەکی) دزیوە لە دەستکەوتەکانى جەنگ». *(بارگەچی واتە: بەرپرسیار وهەڵگری جل وشتومەکەکان) صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پیاوێک بوو بە ناوى کەرکەرە بەرپرسیار بوو لە جل وشتومەکەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپیاوەکە مرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە ئەو لە دۆزەخە بە هۆی تاوانەکەیەوە سزا دەدرێت، یان ئەوەتا ئەو لە دۆزەخە ئەگەر خواى گەورە لێی خۆش نەبێت، وهاوەڵان چوون سەیری بکەن وهۆکاری ئەم سزایە بزانن، بینیان جلێکی (عابایەکی) دزیوە لە دەستکەوتەکانی (غەنیمەکانى) جەنگ.