لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە». (حەسەن - باش) - (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی كردووە لەوەی سەرپەرشتیار و بەرپرسی ئافرەت؛ ڕێگری لە ئافرەت بكات لە چوون بۆ مزگەوت، و فەرمانی بە ئافرەتان کردووە کاتێک كە دەچنە دەرەوە؛ خۆیان بۆن خۆش نەکەن و خۆیان نەڕازێننەوە بە جوانكاریەكان، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری فیتنە و بەلارێدابردنی پیاوان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوخسەتدان بە ئافرەت بۆ نوێژکردن لە مزگەوتدا؛ ئەگەر لە فیتنە پارێزراو بوو، و بەبێ خۆڕازاندنەوە و بەبێ بۆن لەخۆدان چووە دەرەوە.
  • لەمەوە بەڵگە وەردەگیرێت کە ئافرەت لە ماڵی مێردەکەی ناچێتە دەرەوە مەگەر بە مۆڵەتی ئەو نەبێت، چونکە فەرمانەکە ئاڕاستەی مێردەکان کراوە بۆ ڕێگەپێدان.
  • بەپەرۆشی ئاینی ئیسلام لەسەر ئافرەتان، و ڕێگری نەکردن لێی لە ئەو شتانەی کە لەوانەیە خێری تێدا بێت بۆیان؛ وەک چوونە دەرەوە بۆ فێربوونی زانست و شتی لەو جۆرە.
  • جەختکردنەوە لەسەر دەسەڵات وسەرپەرشتیاری پیاو بەسەر ئافرەتەوە، هەروەها گرنگیپێدانى وڕەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانى.