لە جابری كوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەگەر نوێژی بەیانی بكردایە؛ لە شوێنی نوێژکردنەکەیدا دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات وبەرز دەبوویەوە (لە ئاسمان)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو شوێنەی کە نوێژی بەیانی تێدا دەکرد دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات، ئەگەر خۆر هەڵبهاتایە هەڵدەستا، و ئەوان (هاوەڵانی) باسی شتەکانی (سەردەمی) جاهیلیەتیان دەکرد، و (لەسەر ئەو شتانە) پێدەکەنین، و (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) زەردەخەنەی دەکرد. (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

سوننەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وابوو ئەگەر نوێژی بەیانی بکردایە، لە شوێنی نوێژکردنەکەی دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات و بەرز دەبوویەوە لە ئاسمان، و لەو شوێنەی نوێژی بەیانی تێدا دەکرد هەڵنەدەستا؛ هەتا خۆر هەڵدەهات. ئەگەر خۆر هەڵبهاتایە؛ هەڵدەستا، و هاوەڵان قسەیان دەکرد؛ و باسی هەندێک لە هەڵسوكەوت و شتەكانی خۆیانیان دەکرد لە پێش ئیسلام، و ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، ئەگەر ئەوان پێبكەنینایە؛ ئەمیش لەگەڵیاندا زەردەخەنەی دەکرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • زیکر کردن لەدوای نوێژی بەیانیەوە هەتاوەكو خۆر هەڵدێت؛ سوننەتە، هەروەها مانەوەیش لە شوێنی نوێژکردنەکەدا؛ سوننەتە مەگەر پۆزشێك هەبێت.
  • ڕوونکردنەوەی ئەو ڕەوشتە بەرز و نەرمونیانیەی کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەسەری بوو، ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە لەگەڵ هاوەڵانیدا دادەنیشت، و گوێی لە قسە و بەسەرهاتەکانیان دەگرت و زەردەخەنەی بۆ دەکردن.
  • قسەکردن و باسکردنی ڕۆژانی سەردەمی نەفامیەت (جاهیلیەت) لە مزگەوتدا ؛ ڕێگەپێدراوە.
  • پێکەنین و زەردەخەنەکردن؛ ڕێگەپێدراوە، چونکە ئەوەی قەدەغەكراوە زۆر پێکەنینە.