.لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە دروستکردنی مزگەوتەکان لە گەڕەکەکاندا، وپاک بکرێنەوە، وبۆن خۆش بکرێن». صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە دروستکردنی مزگەوتەکان لە گەڕەکەکاندا، واتا هەر گەڕەک وناوچەیەک مزگەوتێکی تێدا بێت، وپاک بکرێنەوە وپیسی وشتی بۆگەنی تێدا لاببرێت، وبپارێزرێت، وبۆنی خۆشی تێدا بڵاو بکرێتەوە وەکو بخوڕ وبۆنی خۆشی تر.