لە عائیشە (دایکی ئیماندارانەوە) -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئوم سەلەمە باسی کڵێسایەکی بە ناوی ماریا کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەبەشە، وباسی ئەو وێنانەی کرد کە تیایدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد، وئەو وێنانەیان لەو شوێنانەدا دادەنا، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لەلای خوای گەورە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران ئوم سەلەمە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی کرد پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە حەبەشە بوو كڵێسایەكی بینی -كە پێی دەووترا ماریە-، وێنە ونەخش وپەیكەری تێدا بوو ؛ وئەمەی پێ سەیر بوو ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری دانانی ئەو وێنانەی ڕوونكردەوە، فەرمووی: ئەوانەی باسیان دەكەیت ئەگەر پیاوچاكێك لەنێویان بمردایە ؛ لەسەر گۆڕەكەی شوێنی پەرستنیان دروست دەكرد، وئەو وێنانەیان تێدا دادەنا، وڕوونیكردەوە بكەری ئەم كارانە ؛ خراپترین خوڵقێنراوە لەلای الله -سبحانه وتعالی-، چونكە كردەوەكەی هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاداران بۆ الله -سبحانه وتعالی-.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرامێتی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، یان نوێژكردن لەلای گۆڕەكان، یان ناشتنی مردووەکان لە ناو مزگەوتەکان، ئەم حەرامکردنە ؛ بۆ ڕێگرتنە لە هۆکارەکانی شەریک وهاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
  • دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، وهەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر تێیاندا لە کردەوەی جولەکە وگاوڕەکانە، وئەوەی ئەم کردەوەیە بکات ئەوا خۆی چواندووە بە ئەوان.
  • حەرامێتی هەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر.
  • ئەوەی مزگەوت دروست بکات لە سەر گۆڕێک و وێنەی تێدا هەڵبواسێت ؛ ئەوا لە خراپترین بوونەوەرەکانە لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
  • ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەریعەت بیروباوەڕی تەوحیدی (یەک خوا پەرستی) پاراستووە بەهەموو بەشەکانییەوە، بەشێوەیەک شەریعەت هەموو ڕێگایەكی داخستووە کە ببێتە هۆی شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.
  • نەهی كردن لە زێدەڕۆیی بەرانبەر پیاوچاكان ؛ چونكە هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیادان بۆ الله.