لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك لەنێو مزگەوتدا بووین لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێكی ئەعرابی هات، وەستا ولە نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد، هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: بوەستە بوەستە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیوەستێنن، وازی لێبێنن»، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزی كرد، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: «گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان پیسی كردن، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت»، یان بەو شێوەی پێغەمبەری خودا فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: فەرمانی بە پیاوێك كرد لە خەڵكی؛ ئەویش سەتڵێك ئاوی هێنا وكردی بە سەر شوێنی میزەكەدا. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا بوو لەگەڵ هاوەڵانی، پیاوێكی ئەعرابی هات لە دەشتەوە، وەستا ولە شوێنێكی نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد. هاوەڵان هاواریان بەسەریدا كرد، ووتیان: واز بهێنە وبوەستە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبێنن، ومیزەكەی پێ مەبڕن، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزەكەی تەواو كرد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان هەر پیسیەكی تر، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت -عز وجل-، ونوێژی تێدا بكرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت وهتد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی كرد بە پیاوێك لە هاوەڵان وئەویش سەتڵێكی پڕ لە ئاوی هێنا، وبە ئاسانی كردی بەسەر شوێنی میزەكەدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • واجبێتی بەمەزندانانی مزگەوتەكان، وپاراستنیان وپاككردنەوەیان لەو شتانەی شیاو نین تێیاندا بێت.
  • نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ پاراستنی مزگەوتەكان وپاككردنەوەیان لە شتی پیس وچڵك وبەڵغەم، ونەهی كردن لە: بەرزكردنەوەی دەنگ ومشتومڕ وناكۆكی تێیاندا، هەروەها نەهی كراوە لە كڕین وفرۆشتن وهەموو گرێبەستەكانی تر تێیاندا، وهەموو ئەو شتانەیشی هاوشێوەن لە مانایاندا.
  • نەرمونیان بوون بەرامبەر كەسی نەزان وفێركردنی ئەوەی پێویستە بیزانێت بە بێ توندی وبێ ئازاردان ئەگەر سەرپێچی نەكات بەهۆی بەكەمدانان یان كەلەڕەقی.
  • پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مامۆستایەكی میهرەبان، وڕەوشت بەرزێكی نەرمونیان، وپەروەردەكارێكی لەسەرخۆ بوو.
  • هاندان بۆ ئاوەدانکردنەوەى ماڵەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە نوێژکردن وقورئان خوێندن ویادی خواى گەورە.