explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە لە پەروەردگاری بەوەى گۆڕەکەى وەکو بتی لێ نەیەت کە خەڵکی بیپەرستێت و بەمەزنی دابنرێت، وڕووی لێبکرێت بە سوجدە بردن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە خواى گەورە توڕە بووە لە کەسانێک ولە ڕەحمەتی خۆی دووری خستەوە چونکە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت -شوێنی پەرستن- ودیواریان لەسەر دروستکرد، چونکە کردنی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بە مزگەوت هۆکارە بۆ پەرستنیان وباوەڕبوون پێیان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • تێپەڕاندنی سنووری شەرعی سەبارەت بە گۆڕی پیاوچاکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە بپەرسترێن لەگەڵ خواى گەورە، بۆیە پێویستە مسوڵمان ئاگادار بێت لەو هۆکارەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله -سبحانه وتعالى-.
  • مەبەست ونیازبوون بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکان بە مەبەستی بە گەورەدانانیان وئەنجامدانى پەرستن لەلای قەبرەکە ؛ ئەم کارە حەرامە وڕێگەپێدراو نیە، ئەگەرچیش مردووەکە نزیک بێت لە خوای گەورە.
  • حەرام بوونی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان.
  • حەرام بوونی نوێژکردن لە لای گۆڕەکان ئەگەر مزگەوتیشی لە سەر دروست نەکرابێت جگە لە نوێژی جەنازە بۆ ئەو کەسەی نوێژی لەسەر مردووەکە نەکردووە.