عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ویستی مزگەوتەكەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروست بكاتەوە بە شێوەیەكی چاكتر لەوەی لەسەری دروستكراوە، خەڵكی حەزیان بەمە نەكرد ؛ چونكە گۆڕینی مزگەوتە لەو شێوەی لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نرابوو، لە خشتی قوڕ دروستكرابوو وسەقفی لە لقی دارخورما بوو، بەڵام عوسمان ویستی بە بەرد وگەچ دروستی بكاتەوە، عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- پێیانی ووت ئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی: ئەوەی مزگەوتێك دروست بكات لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەك بۆ ڕیا وناوبانگی بێت، خوای گەورە بەهاوشێوەی كردەوەكەی پاداشتی دەداتەوە، وئەم پاداشتە بریتیە لەوەی: خوای گەورە وەكو ئەوە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا.