عەلی کوڕی حسین -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێکی بینی کە لە خودا دەپاڕایەوە لە لای گۆڕی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە ئەمیش نەهی لێیکرد لەم کارەی وبۆ ئەمەیش بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هێنایەوە کە نەهی کردنی تێدا هاتووە لە زۆر سەردانیکردنی گۆڕەکەی بە شێوەیەک کە ببێتە خوو، ونەهی کردووە لە نە پەرستن وزیکر نەکردنی خوای گەورە لە ماڵەکاندا، وئەوەی لە ماڵەکەیدا نوێژ نەکات وزیکری خودای تێدا نەکات ئەوا چواندوویەتی بە گۆڕستانەکان، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەی داوە کە سەلامکردنی مسوڵمان پێی دەکات ئەگەر مسوڵمانەکە لە هەر شوێنێک بێت.