لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە خۆشەویستترین شوێن لە لای الله -عز وجل- مزگەوتەکانن؛ چونكە شوێنی پەرستنن، ولەسەر تەقواداری بنیات نراون، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن؛ چونكە زۆر جار شوێنی فێڵ وهەڵخەڵەتاندن وڕیبا وسوێندی درۆ وشكاندنی پەیمان وپشتكردنن لە یادی الله.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پیرۆزی وڕێزداری وپلە وپایەی مزگەوت؛ چونکە ئەوانە ماڵی خودان وتێیاندا زۆر یادی خواى گەورە دەکرێت.
  • هاندان بۆ پابەند بوون بە مزگەوت، وزۆر ڕۆیشتن بۆی؛ بۆئەوەی خوای گەورە بەندەی خۆش بوێت ولێی ڕازی بێت، وهاندان بۆ كەم سەردانیكردنی بازاڕەكان مەگەر بەهۆی شتێكی پێویستەوە نەبێت؛ ئەمیش بۆ خۆ بەدوور گرتن لە هۆكارەكانی توڕەیی الله.
  • نەوەوی دەڵێت: مزگەوتەكان شوێنی دابەزینی ڕەحمەتن وبازاڕەكان بە پێچەوانەوە.