ئەم فەرموودە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ژوورێکی هەبوو کە لە لقە سەوزەکانی دارخورما دروستکرا بوو لە ناو مزگەوتدا، ولە ناو ئەو ژوورەدا ئیعتیکافی دەکرد بۆیە هەندێک لە هاوەڵان دەیانبیست ودەهاتن لە پشتیەوە نوێژیان دەکرد، بەڵام پاش چەند شەوێک دەنگیان نەبیست وپێیان وابوو کە خەوتووە، وهەندێک دەنگیان دەرکرد وەکو کۆکە کردن بۆ ئەوەى بە خەبەری بکەنەوە وئاگادار بێت کە ئەوان ئامادەن، ودەرچوو بۆ لایان -صلى اللە علیە وسلم-، وبۆی ڕوونکردنەوە کە ئەو نەخەوتووە بەڵکو ترسا لەوەى کە ئەم شەونوێژە فەرز بکرێت لەسەریان، وڕوونی کردەوە ئەگەر فەرز بکرێت ئەوا ناتوانن ئەنجامی بدەن، وهەروەها باسی ئەوەیشی کرد کە باشتر وایە نوێژی سونەت (نافیلە) لە ماڵەوە ئەنجامبدرێت.