لە ئەنەسەوەە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت». صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: هەرچەندە هاوەڵان گرنگیان بە نوێژ دەدا، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ڕاستەوخۆ پاش بڕیاری لادان بۆ پشوو وەرگرتن شتومەکەکانیان دادەگرت لەسەر پشتی ئاژەڵەکان؛ بۆئەوەى ئاژەکانیش پشوو وەربگرن وماندووێتیان لەسەر لابچێت.