لە سالمی کوڕی عبداللەی کوڕی عومەرەوە -خوایان لێبێت- لە باوکیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێکی زۆر چاکە عبدالله، ئەگەر لە شەودا نوێژ بکات»، سالم دەڵێت: (لە پاش ئەو فەرموودەیە)؛ عبدالله تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لە شەودا دەخەوت. صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە عبدالله پیاوێکی چاکە وزۆر چاکتریش دەبێت ئەگەر شەونوێژ بکات، بۆیە ڕێنموێنی کرد بۆ ئەنجامدانى شەونوێژ، بۆیە لە پاش ئەم فەرموودەیە ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- تەنها بۆ ماوەیەکی کەم دەخەوت لە شەودا.