لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت». صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- ئەگەر بیانویستیایە سەفەر بکەن، لە شوێنێکدا لایان دەدا بۆ مانەوە ونوێژ کردن وپشوو وەرگرتن یان هەر حاڵەتێکی تر، پاش لادانەکە ڕاستەوخۆ دەستیان نەدەکرد بە نوێژکردنی سونەت -هەرچەندە سووربوون لەسەر نوێژکردن- هەتاوەکو ئەو ئاژەڵانەى شتومەکی ڕێبوارەکانیان هەڵگرتووە؛ پشوو وەربگرن، بۆیە بەپەلە دەستیاندەکرد بە لابردنی شتومەکەکان لەسەر پشتی وشترەکان ئەمیش بۆ سووک کردنەوەى ناڕەحەتیەکانیان و وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەریان.