عبداللەی کوڕی شیخیر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودای بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێکی دەبیست لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش وابوو کاتێک کەسێک خۆراکەکەى نێوی دەهاڕێت دەنگێکی هەیە، بۆیە ئەم هاوەڵە دەنگی گریانی پێغەمبەری چواند -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نوێژدا بە دەنگی بەردەئاش، ئەمە حاڵی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ پەروەردگاری، لەکاتێکدا خواى گەورە لە هەموو گوناهەکانى پێشوو وداهاتووی خۆشبووە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تەقوادارترین مرۆڤ بووە ولە هەموو خەڵکی زیاتر لە خودا ترساوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى لە هەموو کەسێک زیاتر خودای ناسیووە.