ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- هات بۆ شام، و بەهۆی مەزنی قەدر وڕێزی وفراوانى زانستی خەڵکی پێشوازییان لێیکرد، گێڕەرەوەى فەرموودەکە کە موحەمەدی کوڕی سیرینە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- یەکێک بوو لەوانەی کە پێشوازیان لێیکرد بینی ئەنەس لە سەر پشتی گوێدرێژەکەى نوێژ دەکات، وئاراستەی قیبلە بەرەو لای چەپی بوو (واتا ڕووی لە قیبلە نەبوو)، وسەبارەت بەمە پرسیاری لێیکرد، ئەویش (ئەنەس) پێیانی ووت کە ئەو پێغەمبەری بینیووە -صلى اللە علیە وسلم- کە بەم شێوەیە نوێژی کردووە، وئەگەر پێغەمبەری نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە بەم شێوەیە نوێژ دەکات؛ ئەوا ئەویش بەم شێوەیە نوێژی نەدەکرد.