پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی سونەتی لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى ئەنجامدەدا ئەگەر ئاژەڵەکە ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وبۆ ڕکوع وسوجدە بردن سەری هەندێک لار دەکردەوە بەرەو خوارەوە، ودانەدەبەزی بۆ ئەوەى لەسەر زەوی ڕکوع وسوجدە ببات وڕوو لە قیبلە بکات؛ ئەمیش وەکو ئاسانکارییەک، بە بێ جیاوازى لە نێوان نوێژە سونەتەکان جا ئەگەر نوێژی سونەتی بێ سنوور یان سونەتە ڕاتیبەکان یان نوێژی ویتر یان لە ئەو نوێژانە بێت کە بەهۆی هەندێک هۆکارەوە ئەنجامدەدرێن، بەڵام نوێژی فەرز دەبێت لەسەر زەوی ئەنجامبدرێت مەگەر لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا نەبێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی فەرزی لەسەر پشتی ئاژەڵ ئەنجام نەدەدا بەڵکو دادەبەزی ولەسەر زەوی ئەنجامی دەدا.