پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر سەفەری بکردایە؛ پەنای بە خواى گەورە دەگرت لە: قورسی وناڕەحەتی سەفەر، ولە گەڕانەوە لە سەفەرەکە بە غەم وخەفەت بۆ لای خێزان بەهۆی ئەوەى خۆی یان خێزانی تووشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوون، وپەنای بە خواى گەورە گرت لە گۆڕانی حاڵ وکاروبار لە خۆشی وزیادبوونەوە بۆ ناخۆشی وکەمبوون، وداواى لە خواى گەورە کرد کە بیپارێزێت لە نزای ستەملێکراو، ولە تەماح وستەمی کەسی زاڵم لە خێزان وسامان. وئەگەر کەسێک سەفەری کرد باشتر وایە ئەم نزایە بخوێنێت بۆئەوەى خودا بیپارێزێت: (اللهم إني أعوذ بك مِن وَعْثاء السَّفَر، وكآبة الـمُنْقَلَب، والحَوْر بعد الكَوْن، ودعوة المظلوم، وسُوء الـمَنْظَر في الأهل والمال)