ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە حەوت ئاسمانەکە بە دەستی ڕاستی وحەوت زەوییەکە بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وکاتێک هەریەکیان بپێچێتەوە بانگی ستەمکارەکان وسەرکوتکەرەکان وخۆبەلزانەکان دەکات بۆ ئەوەى بچووکیان دەربکەوێت ودەربکەوێت تەنها ئەو زاتە مەزنە خاوەنی موڵک ڕاستەقینەی هەموو شتێکە وهەرگیز لاواز نابێت و لەناو ناچێت، وهەرشتێک یان کەسێک جگە لە خواى گەورە لە پادشا وژێر دەستەکان دادپەروەر یان ستەمکار بن ئەوا نامێنن وبە زەلیلی دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاری مەزن، وخودا پرسیاری لێناکرێت کە چی دەکات بەڵام بوونەوەرەکان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.