پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفی هەندێك دیمەنی ڕۆژی قیامەتی كردووە، پاش ئەوەی خەڵكی زیندوو دەكرێتەوە لە گۆڕەكانیان بۆ لێپرسینەوە لە یەك شوێندا كۆ دەكرێنەوە، حاڵیان بەم شێوەیە: پێ پەتین ونەعالیان لە پێدا نیە، وڕووتن وهیچ پۆشاك وشتێكی داپۆشەریان لەبەردا نییە، وخەتەنە نەكراون وەكو ئەو ڕۆژەی دایكیان ئەوانی بووە، كاتێك (دایكی ئیمانداران) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بیست؛ بە سەرسوڕمانیەوە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتان وپیاوان هەموویان سەیری یەکتری دەکەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە بۆی، وفەرمووی: ئەو وەستان وزیندوو كردنەوەیە لە پاش مردن وئەوەی تێیدایە لە ناڕەحەتی؛ ئەمە گرنگترە بە لای خەڵكەوە بۆیە ئاوڕ نادەنەوە بۆ سەیركردنی عەورەتی یەكتر.