لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پیاوی قەڵەو و زل دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ لای خوای گەورە کێشی باڵە مێشوولەیەکی نییە». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پیاوی خاوەن لاشەی زل و خۆبەگەورەزان لەسەر بەندەکانی خوای گەورە لە دونیادا ئەوەیە کە بە ستەمکارانە وسەرکوتکەرانە مامەڵە لە گەڵ خەڵکی دەکات بە قسەکانى وکردەوەکانی، لە ڕۆژی قیامەتدا دێت کێشی باڵە مێشوولەیەکی نیە لای خوای گەورە، وهەروەها هیچ نرخ وپلەیەکی بۆ نییە.