پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت یەكەم كۆمەڵ لە ئیمانداران كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا لە ڕۆشناییدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، سیفەتەكانیان هەمووی كامڵە بۆیە میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان خۆشترین بۆن وبەرام وبۆنی بخوڕی لێوە دەردەچێت، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن لە درێژی وڕواڵەتدا، درێژی لاشەیان شەست باڵە لە ئاسماندا.