پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خەڵكی بەهەشت كاتێك لە نێو نیعمەتەكانی بەهەشتدا چێژ وەردەگرن؛ بانگكارێك بانگیان دەكات ودەڵێت: هەمیشە لەش ساغ دەبن وهەرگیز تووشی كەمترین نەخۆشیش نابن لە بەهەشتدا، وبە زیندوویی تێیدا دەمێننەوە وهەرگیز نامرن ئەگەرچیش مردنەكە خەوتن بێت كە مردنی بچووكە، وهەردەم گەنجن وهەرگیز پیر نابن، وبەردەوام لەنێو نیعمەتدان بۆیە هەرگیز خەفەتبار وناڕەحەت نابن، ئاماژە بۆی ئەم ئایەتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه بانگیان لێ ئهكرێ ئا ئهمه ئهو بهههشتهیه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئهمێننهوه بههۆی ئهو كردهوه چاكانهی كه خۆتان كردووتانه﴾.