ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیە بۆ ترسان لە ڕۆژی قیامەت ولە سزای دۆزەخ، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کەسی وایە لە ڕۆژی قیامەتدا کە ئاگری دۆزەخ دەگاتە گوێزنگەکانى وکەسی وا هەیە ئاگری دۆزەخ دەگاتە ئەژنۆکانی وکەسی وا هەیە ئاگری دۆزەخ دەکاتە کەمەری (لای سکی) وکەسی وا هەیە سزای دۆزەخ دەگاتە ئێسکەکانی ملی، خەڵکی پلەیان جیاوازە لە سزدا بە پێی کردەوەکانیان لە دونیادا، خواى گەورە بمان پارێزیت وسەلامەت ودوورمان بکەیت لە سزای دۆزەخ.