لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} [السجدة: 17] واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن}». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: شتانێكی وەهام خوڵقاندووە وئامادەم كردووە لە بەهەشتدا بۆ بەندە چاكەكانم وەكو ڕێزلێنانێك كە چاوەكان هەرگیز نەیانبینیووە، وگوێیەكان هەرگیز وەسفیان نەیانبیستووە، وچۆنیەتیەكەی نەهاتووە بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێكدا. ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن} [السجدة: 17].

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.
  • هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە خراپەكان؛ بۆ بردنەوە وبەدەستهێنانی ئەوەی الله ئامادەی كردووە بۆ بەندە چاكەكارەكانی.
  • خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە قورئاندا یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سونەتدا هەموو ئەو شتانەیان باس نەکردووە کە لە بەهەشتدا هەن، وئەوەى نایزانن زۆر زۆرترە لەوەى کە دەیزانین سەبارەت بەوەى لە بەهەشتدا هەیە.
  • ڕوونکردنەوەى کامڵی نیعمەتەکانی نێو بەهەشت، وئەوانەى نیشتەجێبوون تێیدا ئەوەندە دڵخۆش وئاسوودەن بەشێوەیەک هیچ ناڕەحەتی ونیگەرانیەکی تێدا نییه.
  • خۆشی شتومەکی دونیا تیا دەچێت ونامێنێت، پاداشتی قیامەت خێرترە وهەرگیز لەناو ناچێت.