پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دەجال وسیفەت ونیشانەكانی كرد بۆ هاوەڵانی؛ بەشێوەیەك هیچ پێغەمبەرێك بەو شێوەیە باسی نەكردووە، لەو سیفەتانەیش: چاوێكی كوێرە. خوای گەورە وایلێكردووە شتانێكی وەكو بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدا بێت، بەپێی بینینی چاو. بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتەكەی دۆزەخە، ودۆزەخەكەی بەهەشتە، هەركەسێك گوێڕایەڵی بكات دەچێتە بەهەشتەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا ئاگرێكی سوتێنەرە، وئەوەی سەرپێچی بكات دەچێتە دۆزەخەوە لەڕوانگەی بینینی خەڵكی؛ بەڵام لەڕاستیدا بەهەشتێكی پڕ بەنازە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری پێداین سەبارەت بە فیتنە وتاقیكردنەوەكانی هەروەكو چۆن نوح هۆشداری بە قەومەكەی دا.