لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە دەروازەکانى مەدیندا هەندێک فریشتە هەن، بۆیە نە تاعون ونە دەجال ناتوانن ڕووی تێبکەن». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لە فەزڵەکانى مەدینە ئەوەیە کە هەندێک فریشتە لە دەروازە وڕێگاکانى مەدینە هەن کە دەیپارێزن، بۆیە نە تاعون* ونە مەسیحی دەجال ناتوانن ڕوو لە مەدینە بکەن وبچنە نێو ئەو شارە پیرۆزە. *(تاعون: نەخۆشی وپەتایەکە کە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە وخەڵکێکی زۆر دەمرن بەهۆیەوە)