پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی سوپایەکی مەزن دەکات کە دێت بۆئەوەى (مزگەوتی حەرام) لە مەککە داگیر بکات، وکاتێک سوپاکە دەگات بە بیابانێک پێش ئەوەى بگاتە مەککە؛ خودا هەموو سوپاکە ڕۆدەچێنێت بە نێو زەویدا، دایکی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خواى لێبێت- پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ئەوانەى بۆ کاری بازرگانی هاتوون یان مەبەستێکی خراپیان نییە لە هێرشکردنە سەر مەککە، وکەسانێکیان تێدایە شوێنیان کەوتوون بەڵام زانیاریان نییە سەبارەت بە پیلانەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە: هەموویان ڕۆدەچن بە نێو زەویدا چونکە لەگەڵ ئەو سوپایەدان وڕۆژی قیامەت زیندوو دەکرێنەوە و بە پێی نیەتەکانیان لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، وهەر هەموویان بە پێی نیەتەکانیان لە خێر وشەڕ مامەڵە ولێپرسینەوەیان لێدەکرێت.