پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مسوڵمانان عێراق فەتح وڕزگار دەکەن، وشتێک بۆ کێشان وپێوان بەکاردێت بەهۆیەوە زەکات وبەخشینەکانى تر بۆ خەزێنەى ماڵی مسوڵمانان دەنێردرێت، بەڵام لە کاتى نزیکبوونەوەى قیامەت قەدەغە دەکرێت لە ناردنی ئەم زەکات وبەخشینانە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى کافرەکان لە ناعەرەبەکان -عەجەمەکان- دەست بەسەر ئەم ناوچەیە دەگرن وڕێگا نادەن زەکات وبەخشین بچێتە نێو گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-، هەروەها باسی ئەوە دەکات کە مسوڵمانان شام فەتح وڕزگار دەکەن، وشتێک بۆ کێشان وپێوان بەکاردێت بەهۆیەوە زەکات وبەخشینەکانى تر بۆ خەزێنەى ماڵی مسوڵمانان دەنێردرێت، بەڵام لە کاتى نزیکبوونەوەى قیامەت قەدەغە دەکرێت لە ناردنی ئەم زەکات وبەخشینانە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى کافرەکان لە ڕۆمەکان دەست بەسەر ئەم ناوچەیە دەگرن وڕێگا نادەن زەکات وبەخشین بچێتە نێو گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کردووە لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەلیفەیەک دەبێت؛ بێ سنوور پڕ بە چنگ سامان دەبەخشێت بە خەڵکی بەبێ ئەوەى بیژمێرێت، واتا: بەهۆی ئەوەی ئەوەندە پارە وسامان زۆر دەبێت وخاک و وڵات ڕزگار وفەتح دەکرێت ودەبنە خاکی ئیسلام -دار الإسلام-، بۆیە ئەو خەلیفەیە بەشێوەیەک پارە وسامان دەبەخشێت بە خەڵکی هەروەکو چۆن خۆڵ لە دەستدا فڕێ دەدرێت. وگێڕەرەوەى فەرموودەکە باسی ئەوە دەکات کە پرسیاری لە هەندێک لە زانایانی تابیعین کردووە: ئایا پێتان وایە ئەو خەلیفەیە عومەری کوڕی عبد العزیز بێت؟ ووتیان: نەخێر.