لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن دژی خەڵکی خوز وکیرمان لە عەجەمەکانن -ناعەرەبەکانن-، ولە سیفەتەکانیان: ودەموچاویان سپیە وسووری تێکەڵە، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغان وایە لە خڕی وپانێتیدا، ولە قەڵغانى کوتراو دەچێت ئەمیش بەهۆی چڕی وزۆری گۆشت لە دەموچاویاندا، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە.