لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو ئاگرێک لە خاکی حیجازەوە دەردەچێت؛ ڕۆشناییەکەی (دەگاتە) ملی وشترەکان لە بوسڕا». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو ئاگرێک لە خاکی حیجازەوە -واتا لە دەوروپشتی مەککە ومەدینەوە- دەردەچێت، ڕۆشناییەکەی (دەگاتە) ملی وشترەکان لە بوسڕا لە شام، وئاگرێک دەرچوو لە مەدینە لە ساڵی 654 ی کۆچی، ئاگرێکی مەزن بوو لە ئاڕاستەى ڕۆژهەڵاتی مەدینە لە پشتی (الحرة:ئەلحەرە)ەوە، وزانیاری هەبوو سەبارەتی لە لایەن خەڵکی شامەوە وخەڵکی شوێنەکانی ترەوە، وزانایان باسیان کردووە لە کتێبەکان لە نێوانیان: ئیمامی نەوەوی وقورتوبی وئەبی شامە.