هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) بخوێنێت؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال

لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) بخوێنێت؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

ئەوەى دە ئایەتی سەرەتا یان دە ئایەتی کۆتایی (سورەتی الکهف)ی لەبەر بێت، ئەوا خواى گەورە دەیپارێزێت لە شەڕ وخراپەی دەججال، ولە فیتنەکەى، ولە زاڵبوونی بەسەریدا، بۆیە بە ئیزنی خواى گەورە ناتوانێت زیانی پێبگەیەنێت.

بەسەرکەوتوویی نێردرا !