لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «چەند ئایەتێك دابەزێنراوەتە سەرم هەرگیز هاوشێوەیان نەبینراوە، موعەویزەكان». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

عوقبەی كوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: ئەمشەو خوای گەورە چەند ئایەتێكی دابەزاند هەرگیز هاوشێوەیان نەبینراوە -واتا لە پەناگرتندا- ئەوانیش بریتین لە موعەویزەكان: سورەتی -الفلق-: {قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ...}، وسورەتی -الناس-: {قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ...}.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونكردنەوەی مەزنی فەزڵی ئەم دوو سورەتە.
  • هاندان بۆ پەناگرتن بە خوای گەورە پێیان لە هەموو شەڕ وزیانێك.