کاتێک خوای گەورە ئەم ئایەتەی بۆ پێغەمبەرەکەی دابەزاند -صلى الله عليه وسلم-: {لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ} واتە: {هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدایە ھەر موڵكی خوایە}؛ لە خوڵقاندن و خاوەندارێتی و ڕكێف كردن و بەڕێوەبردن و ڕێکخستندا، {وَإِنْ تُبْدُوا} واتە: {ئەگەر دەریبخەن}؛ و ئاشکرای بکەن، {مَا فِي أَنْفُسِكُمْ} واتە: {ئەوەی لە ناختاندایە}؛ و لە دڵتاندایە، {أَوْ تُخْفُوهُ} واتە: {یان بیشارنەوە}؛ و بە نهێنی بیهێڵنەوە لە دڵتاندا، {يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ} واتە: {خودا لێپرسینەوەتان لێدەكات لەسەری}؛ لە ڕۆژی دواییدا. {فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ} واتە: {جا خۆش دەبێت لە هەرکەسێک كە بیەوێت}؛ بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی، {وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ} واتە: {و سزای هەرکەسێک دەدات کە بیەوێت}؛ بە دادپەروەری خۆی، {وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} واتە: {و خودا لەسەر كردنی هەموو شتێک توانادارە}؛ هیچ شتێک ناتوانێت لێی دەرباز بێت و لە ژێر دەسەڵاتی دەربچێت. کاتێک هاوەڵان ئەمەیان بیست؛ ناڕەحەت و گران بوو لەسەریان، چونکە تەنانەت لێپرسینەوەیشی تێدایە لەسەر هەموو ئەو بیرۆکانەی کە دێن بەسەر دڵدا. هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، پاشان لەسەر ئەژنۆیان دانیشتن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، پێش ئەمە ئەرکمان پێ سپێردرا لە کردەوە جەستەییەکان کە توانای ئەنجامدانیانمان هەیە؛ وەکو نوێژ و ڕۆژوو و جیهاد و خێرکردن، بەڵام كە ئەم ئایەتەت بەسەردا دابەزیووە؛ لە تواناماندا نییە ئەنجامی بدەین. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پێی فەرموون: ئایا دەتانەوێت وەک جولەكە و گاورەكان بڵێن: {سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا} واتە: {بیستمان و سەرپێچیمان کرد}؟ بەڵکو بڵێن: {سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ المَصِيرُ} واتە: {بیستمان و گوێڕایەڵین لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت ئەی پەروەردگارمان و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە}، هاوەڵان وەڵامی فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەیان دایەوە، ووتیان: بیستمان و گوێڕایەڵین، لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت ئەی پەروەردگارمان و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە. کاتێک مسوڵمانان ئەمەیان ووت بە زمانەکانیان، و لە دەروونیانەوە فەرمانبەرداری فەرمانی الله بوون؛ الله ستایشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ئوممەتەکەی كرد، و ئەم ئایەتەی دابەزاند: {آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالمُؤْمِنُونَ} واتە: {پێغەمبەر باوەڕی هێنا بەوەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆی دابەزیووە و باوەڕدارانیش}؛ و زمان و دڵەکانیان گوێڕایەڵی فەرمانی خودا بوون. {كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ} واتە: {هەموویان باوەڕیان هێنا بە خودا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی}. بەڵکو باوەڕمان بە هەموویان هەیە {وَقَالُوا سَمِعْنَا} واتە: {و ووتیان بیستمان}؛ وتەكەت، {وَأَطَعْنَا} واتە: {و گوێڕایەڵین}؛ بۆ فەرمانەکەت، و {غُفْرَانَكَ رَبَّنَا} واتە: {داوای لێخۆشبوونت لێدەكەین ئەی پەروەردگارمان}؛ و لێبوردنت، {وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ} واتە: {و بۆ لای تۆیە گەڕانەوە}؛ و چارەنووسمان لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، کاتێک ئەوەیان كرد و ئەوەیان ووت کە فەرمانیان پێکرابوو؛ بە دەربڕینی بیستن و گوێڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی خودا، خودا ئاسانكاری كرد بۆ ئەم ئوممەتە و ئەو ئایەتەی هەڵوەشاندەوە بە فەرمایشتی: {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا} واتە: {خودا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک لەوە زیاتر کە لە توانایدایە}؛ و لە هێز و وزە و تێکۆشانیدایە، {لَهَا} واتە: {بۆ ئەوە}؛ پاداشتی، {مَا كَسَبَتْ} واتە: {ئەوەی بەدەستی هێناوە}؛ لە كردەوەی چاك، {وَعَلَيْهَا} واتە: {و لەسەریەتی}؛ سزای، {مَا اكْتَسَبَتْ} واتە: {ئەوەی بەدەستی هێناوە}؛ لە تاوان و گوناهـ، و خودا هیچ کەسێک سزا نادات بە تاوانی کەسێکی تر، هەروەها سزای مرۆڤ نادات بەهۆی ئەو شتانەی كە دەروونی وسوەسەی پێ دەكات. {رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا} واتە: {ئەی پەروەردگارمان لێپرسینەوەمان لەگەڵدا مەکە}؛ و سزامان مەدە، {إِنْ نَسِينَا} واتە: {ئەگەر لەبیرمان چوو}؛ و بیرمان نەکەوتەوە، {أَوْ أَخْطَأْنَا} واتە: {یان هەڵەمان کرد}؛ و پشتمان لە ڕاستی كرد بە نا ئەنقەست، خودا وەڵامی دایەوە، و فەرمووی: بەڵێ، کردم. {رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا} واتە: {ئەی پەروەردگارمان ئەركی قورس مەخەرە سەرمان}؛ ئەركێك كە ناڕەحەت و گران بێت، {كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا} واتە: {هەروەكو چۆن خستتە سەر ئەوانەی پێش ئێمە}؛ لە نەوەی ئیسرائیل و جگە لە ئەوان، خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: بەڵێ، کردم. {رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ} واتە: {ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت}؛ لە ئەرک و تاقیكردنەوە و ئەو شتانەی کە ناتوانین لە ئەستۆی بگرین، خودا فەرمووی: بەڵێ کردم، {وَاعْفُ عَنَّا} واتە: {و لێمان خۆش بە}؛ لە گوناهەکانمان و بیسڕەوە، {وَاغْفِرْ لَنَا} واتە: {و لێمان ببورە}؛ لە گوناهەکانمان و دایانبپۆشە، و لێیان گەڕێ، {وَارْحَمْنَا} واتە: {و بەزەییت پێماندا بێتەوە}؛ بە ڕەحمەتی فراوانت، {أَنْتَ مَوْلَانَا} واتە: {تۆیت خاوەنمان}؛ و گەورەمان، {فَانْصُرْنَا} واتە: {بۆیە سەرمان بخە}؛ بە بەڵگە و زاڵبوون، {عَلَى الْقَوْمِ الكَافِرِينَ} واتە: {بەسەر گەلی بێباوەڕاندا}؛ لە شەڕ و جیهاد لە دژیان، خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: بەڵێ، کردم.