سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو کاتێک بچووایەتە سەر جێگاکەى بۆ خەوتن هەردوو دەستی کۆدەکردەوە وبەرزیانی دەکردەوە -هەروەکو چۆن یەکێک نزا دەکات- ونەفثی^ پیا دەکرد وسورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس)ی دەخوێند، پاشان بەهەردوو دەستەکەى لاشەی مەسح دەکرد هێندەى بتوانێت، سەرەتا بە سەر وڕوو وبەشی پێشەوەى لاشەى دەستیپێدەکرد، ئەمەى سێ جار دووبارە دەکردەوە. ^(مەبەست لە -نفث- لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-)