پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە سورەتێک هەیە لە قورئاندا لە سی ئایەت پێکاتووە، شەفاعەتی بۆ پیاوێک کرد هەتاوەکو خودا لێی خۆش بوو، چونکە بەردەوام دەیخوێندەوە وگرنگی پێی دەدا، وکاتێک مرد؛ سورەتەکە بەرگری لێی کرد هەتاوەکو سزای لێ دوورخستەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە سەرەتای فەرموودەکەدا باسی سورەتەکەى نەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا باسیکرد بۆئەوەى پلەبەرزی ومەزنی ئەم سورەتە ڕوون بکاتەوە، وباشترین هاندەر بێت بۆئەوەى مسوڵمان لەسەر خوێندنەوەى بەردەوام بێت.