explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکاتەوە لەوەى ماڵ نوێژی تێدا نەکرێت هەتاوەکو وەکو گۆڕستانی لێدێت کە نوێژی تێدا ناکرێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەى کە سورەتی -البقرة-ی تێدا دەخوێندرێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • موستەحەبە (سونەتە) کە پەرستنەکان ونوێژی نافیلە (نوێژی سونەت) بە زۆری لە ماڵدا ئەنجامبدرێت.
  • نوێژکردن لەنێو گۆڕستاندا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونکە هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله وهەروەها دەبێتە هۆی زیادەڕەوی کردن لە مردووەکان، جگە لەنوێژی جەنازە نەبێت کە ڕێگەپێدراوە لەنێو گۆڕستان بکرێت.
  • نەهی کردن لە نوێژکردن لە گۆڕستان و لەلای گۆڕەکان ؛ شتێکی جێگیر بوو لەلای هاوەڵان، بۆیە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لەوەى ماڵ وەکو گۆڕستانی لێبکرێت ؛ هاوەڵان پرسیاریان سەبارەت بە ئەمە نەکرد چونکە دەیانزانی ئەوە گۆڕستانە کە نوێژی تێدا ناکرێت.