پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە سەرکردەی سوپایەک؛ بۆئەوەى بەڕێوەیان ببات وحوکم لە نێوانیاندا بکات، و بۆئەوەى کاروبارەکان بە شێوەیەکی ناڕێک بەڕێوە نەچێت، بۆیە باشترینیانی هەڵبژارد لە ڕوانگەى دینداری وزانست وبەڕێوەبردنەوە، وپێشەواکان (ئەمیرەکان) بوون بە ئیمام لە کاتی پێشنوێژیدا وفتوایان بۆ خەڵکی دەدا ئەمیش بەهۆی دینداری وزانستیانەوە، بۆیە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- ی دەخوێند لە ڕکاتی دووەمی هەموو نوێژێکدا؛ ئەمیش بەهۆی خۆشەویستی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، و هەرکەسێک شتێکی خۆش بوێت زۆر باسی دەکات. کاتێک لە پاش جەنگەکە گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەیان بۆی باسکرد، ووتی: پێی بڵێن بۆچی وا دەکات، ئایا ئەمە بەهۆی ڕێکەوتە یان پاڵنەرێک هەیە؟ پێشەواکە ووتی: ئەمەم ئەنجامدا چونکە ئەم سورەتە سیفەتەکانى خواى گەورەی تێدایە -سبحانه وتعالى-، بۆیە منیش حەز دەکەم کە دووبارەی بکەمەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێی بڵێن هەروەکو چۆن بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەم سورەتە حەز دەکات دووبارەی بکاتەوە چونکە سیفەتە مەزنەکانى خواى گەورە تێدایە کە لە ناوە پیرۆزەکانیدا ئاماژەی پێکراوە؛ خواى گەورە خۆشی دەوێت.