پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری کرد لە ئوبەى کوڕی کەعب سەبارەت بە مەزنترین ئایەت لە قورئاندا، ئەویش دوودڵ بوو لەوەڵامداندانەوە، پاشان ووتی: ئایەتی کورسی: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڵپشتی لەوەڵامەکەى کرد و لەسەر سینگی دا، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەى کە پڕە لە زانست وحیکمەت، ونزاى بۆ کرد بەوەى بەختەوەر بێت بەهۆی ئەم زانستە وخواى گەورە کارئاسانی بۆ بکات وئەو زانستەى پێی بەخشراوە موبارەک وپیرۆز بێت.