ئەوەی سوود وەردەگرێت لەو شتانەی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی نێردراوە لە زانستی شەرعی وڕێنموێنی وڕێبازێك كە دەیگەیەنێت بە داواكراو؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرسوڕمانەوە چواندی بەو خاكەی كە بارانی بەسەردا دادەبارێت، ودابەش دەبێت بەسەر سێ جۆردا: یەكەم: خاكێكی پاك وچاك، ئاوی بارانەكە وەردەگرێت وڕووەك وگژوگیای تەڕ وشكی لێ بەرهەم دێت، وخەڵكی سوودی لێوەردەگرن. دووەم: خاکێكی تر ئاوی بارانەکە لە خۆ دەگرێت، بەڵام ڕووەك وگژوگیای لەسەر ناڕوێت، ئاوەكە لەخۆ دەگرێت بۆئەوەی خەڵكی سووی لێوەربگرن، ودەیخۆنەوە وئاوی ئاژەڵ وبەرووبوومەكانیانی پێدەدەن. سێیەم: جۆرە خاكێكی خاکی تر تەختایی ولووسە نە ئاوەکە لە خۆ دەگرێت ونە ڕووەك وگژوگیای لەسەر دەڕوێت، خاكەكە لە خودی خۆیدا سوودی لە ئاوەكە وەرنەگرت، وخەڵكیش سوودیان لێوەرنەگرت. ئەمانەیش نمونەی ئەو كەسانەن كە دەبیستن سەبارەت بەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی نێردراوە لە زانست وڕێنموێنی. نمونەی یەكەم: نمونەى ئەو کەسەی کە لە ئاینی خودا تێدەگات، وكردەوەی پێدەكات، وخەڵكی تر فێر دەكات؛ وەكو نمونەی خاكە پاك وچاكەكە وایە لە ئاوەكەی خواردەوە وخۆی سوودی وەرگرت، وڕووەكی لەسەر ڕووا وخەڵكی تریش سوودیان لێوەرگرت. دووەم: نمونەی ئەو كەسەیە كە زانستی لەبەرە بەڵام خاوەنی تێگەیشتن ولێكدانەوە نییە بۆ ئەو زانستە، تەنها زانست كۆ دەكاتەوە، وهەموو كاتەكەی بۆ ئەمە تەرخان كردووە، بەڵام بە پێی پێویست كردەوەی سونەت ناكات، یان لەو زانستە تێنەگەیشووە كە لەبەریەتی؛ بۆیە وەكو كەرەستە وایە بۆ خەڵكی تر، وهاوشێوەی ئەو خاكەیە كە ئاو لەسەری جێگیر دەبێت وخەڵكی سوودی لێوەردەگرن. سێیەم: نمونەی ئەو كەسەیە كە زانست دەبیستێت بەڵام لەبەری ناكات وكردەوەی پێناگات ونایگوازێتەوە بۆ خەڵكی تر؛ بۆیە وەكو ئەو زەویە شۆر ولووسە وایە كە هیچ ڕووەكێكی لەسەر ناڕوێت وئاو لەخۆ ناگرێت یان ئاوەكە تێكدەدات وخەڵكی ناتوانن بەكاریبهێنن.