پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە لە نیشانەکانى نزیکبوونەوەى قیامەت ئەوەیە کە زانستی شەرعی نامێنێت ئەمیش بەمردنی زانایان، ولە سەرەنجامدا نەزانین وجەهل زۆر دەبێت وتەشەنە دەکات، وداوێن پیسی وخواردنەوەى سەرخۆشکەرەکان تەشەنە دەکات، وژمارەی پیاوان کەم دەبێتەوە وژمارەی ئافرەتان زۆر دەبێت؛ هەتاوەکو پەنجا ئافرەت یەک پیاو سەرپەرشتیان دەکات وپێداویستی وبەرژەوەندیەکانیان بۆ دابین دەکات.