دوو پیاو باسكراو بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەكێكیان عابید -زۆر خواپەرست-، وئەوی تر زانا بوو، كامیان باشترە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: فەزڵ وپلەبەرزی زانا بە زانستە شەرعیەكان كە كردەوەی پێدەكات وخەڵكی فێردەكات بە سەر عابید كە خۆی یەكلایی كردووەتەوە بۆ خواپەرستی لەگەڵ زانینی زانستە واجبەكان؛ وەکو فەزڵ وپلە وشەرەفمەندی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- بەسەر هاوەڵانەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونیكردەوە هۆكارەكەی ئەوەیە الله -سبحانه وتعالی-، وفریشتەكانی هەڵگری عەرش، وخوڵقێنراوەكانی ئاسمان وەكو فریشتەكان، وخوڵقێنراوەكانی سەر زەوی وەكو مرۆڤ وجنۆكە وهەموو ئاژەڵەكان تەنانەت مێروولەیش لە خانەكەی خۆی لە ناخی زەویدا، ونەهەنگ وماسی دەریا، وهەموو ئاژەڵەكانی وشكانی ودەریا؛ هەموو ئەمانە نزای خێر دەكەن بۆ ئەو كەسەی زانستەكانی ئاین فێری خەڵكی دەكات چونكە هۆكارە بۆ ڕزگاربوون وسەركەوتنیان.