لە ئەبی عبدالرحمان ئەلسولەمیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «بۆمانیان گێڕایەوە ئەوانەی فێری قورئانیان دەکردین لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن، ووتیان: بۆیە فێری زانست وکردەوە بووین». (حەسەن - باش) - (أحمد) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- دە ئایەت فێردەبوون لە قورئانی پیرۆز لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ونەدەچوون فێری ئایەتی تر ببن هەتاوەکو بەتەواوى فێری ئەم دە ئایەتە دەبوون لە زانست وکردەوە، بۆیە فێری زانست وکردەوە کردن دەبوون پێکەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلەوپایەى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- و بەپەرۆشیان لەسەر فێربوونی قورئان.
  • فێربوونی قورئان دەبێت بەزانستەوە بێت وکردەوە کردنی لەگەڵدا بێت، نەک تەنها بە خوێندنی و لەبەرکردنی.
  • زانست لەپێش قسە وکردەوە کردنە.