پرسیار كرا لە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: دەنگی لە خوێندنەوەدا درێژ دەکردەوە؛ (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لە پاش (ل:لام) و لە پێش (هـ:هائـ) لە وشەی (اللە)، و دیسانەوە (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لەپاش (م:میم)ی و لە پێش (ن:نون) لە وشەی (الرحمن)، و (ی:یائی) درێژ دەكردەوە لە پاش (ح:حائـ) و لە پێش (م:میم) لە وشەی (الرحیم).