پرسیار كرا لە حەفسە دایکی باوەڕداران -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: ئێوە ناتوانن وەکو ئەو بخوێننەوە، پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن قورئانی دەخوێندەوە. نافیع دەڵێت: ئیبن ئەبی مولەیکە قورئانی بۆ خوێندینەوە بە خوێندنەوەیەك کە پەلەی تێدا نەکرد و لەسەرخۆ بوو؛ بۆئەوەی چۆنیەتی قورئان خوێندنی پێغەمبەریان بۆ بگێڕێتەوە -صلى الله عليه وسلم-، و شێوازی دەربڕینەكانی نزیك بكاتەوە بۆیان بۆئەوەی لێی تێبگەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، پاشان {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەكەی بڕی، وبەو شێوەیە.