دوو ئافرەتی پیر لە جولەکەکانى مەدینە هاتن بۆ لای عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وپێیان ووت: مردووەکان لە ناو گۆڕەکانیاندا سزا دەدرێن، وعائیشە بە درۆیانی خستەوە وپێی باش نەبوو قسەکانیان بە ڕاست دابنێت ئەمیش بەهۆی ئەوەى کە جولەکە بە درۆ وفێڵکردنەوە بەناوبانگن، وبە تایبەتی درۆکردن بە ناوى ئاینەوە، بۆیە دەرچوون وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە وعائیشە ئەو باسەی بۆ گێڕایەوە کە ئافرەتە جولەکەکان باسیان کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوان ڕاستیان کرد؛ مردووەکان لە ناو گۆڕەکانیاندا سزا دەدرێن بە سزایەک کە ئاژەڵەکان گوێیان لێدەبێت، وعائیشە باسی ئەوە دەکات پاش ئەم باسە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش هەموو نوێژێک پەنای بە خواى گەورە دەگرت لە سزای گۆڕ.